پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار یەكێكە لە دەستكەوتە بەهادارەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە مێژوویە لەوەدایە كە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی كوردستان و پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانی، ڕژێمی ئەو كاتی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. ئەو مافانەی كە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نكۆڵی لێدەكرا و زەوتكرابوو.
ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو، پێناسە و بوونی گەلی كوردستانی لەناو دەوڵەتی عێراق بردە قۆناغێكی بەرزتر و بڕوابەخۆبوونی لە ناخی تاكی كوردستانی بەهێزتر كرد. ئەگەرچی ڕژێمی عێراق پشتی كردە مافەكانی خەڵكی كوردستان و ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری پێشێل كرد بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر.
لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا وێڕای ئەوەی جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە، ئەوەش بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە گەلی كوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێكدا پاشەكشە لە ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانی ناكات.
مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2023
bnarqarani
til,07507126564
frome,iraq,kurdstan irbel
job,Social researcher
تەوەریەک تایبەت بەناساندنی دەنگی یەکسانی
تەوەرەیەک تایبەت بە ناساندنی دەنگی یەکسانی لە هەولێر. سەرپەرشتیاری مادە (مۆنتاژ) م. مەریوان nem:bnarqarani from:iraq-kurdestan erbil tell:07507126564 Soscial resecher
Comments
Post a Comment