ھۆکارەکانی بەردەوامی بەرزبونەوەی به‌های دۆلار ئاشکرا ده‌كرێت
شاره‌زایه‌كی ئابوری له‌باره‌ی هۆکارەکانی بەردەوامی بەرزی به‌های دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕه‌كاندا، رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كان هاوردەکردنه لە ئێرانەوە به‌ه‌های 20 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا و پاره‌كه‌ش لە ڕێگەی بازاڕەوە دابینده‌كرێت. نەبیل جبار ئەلتەمیمی، شاره‌زایه‌كی كاروباری ئابوری به "بغداد الیوم" راگه‌یاند، "پێوەرەکانی فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار له‌لایه‌ن بانکی ناوەندی عێراقه‌وه باشن، بەتایبەتی سەبارەت بە حەواڵە و قەرز، به‌ڵام حەواڵەكردن به‌ڕێگه‌ی قاچاغ هێشتا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕد.هەندێک لە بازرگانان خاوەنی بزنسی بچوک هێشتا لە دەرەوەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گواستنەوەکانیان جێبەجێ دەکەن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەندێک لە بازرگانان خاوەنی بزنسی بچوک هێشتا لە دەرەوەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گواستنەوەکانیان جێبەجێ دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە لە ڕێگەیەوە مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆیه به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا جێگیرنیه". هه‌ندێك لە بازرگانان لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕەشەوە پێداویستی خۆیان بۆ دۆلار پڕده‌كه‌نه‌وه ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابوری باس له‌وه‌ده...