سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وزیرانی فیدراڵ کۆبووەە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵەسەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە ئەمڕۆ سێشەممە
14ی ئاداری 2023، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و
شاندێکی یاوەری کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە
کەشێکی ئەرێنی و هەوڵدانێکی جیددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی
فیدراڵ. گوتیشی ئەگەر نیاز و ویست و ئیرادە هەبێت، دەکرێ هەموو کێشەکان چارەسەر
بکرێن. سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ کارکردن لەسەر
چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی ستایشی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای
بودجەی فیدراڵی کرد کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی
فیدراڵ ئامادە کرا، هیواشی خواست ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە نزیکترین کاتدا
پڕۆژەیاساکە وەکوو خۆی پەسەند بکات. سەرۆکی حکومەت هەروەها دەستخۆشی لە
سەرۆکوەزیران و کابینەی حکومەتی عێراقیش کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە
پارێزگابوونی هەڵەبجە، بەو هیوایەی ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی
دانیشتووانی هەڵەبجە. سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، جەختی لەوە کردەوە کە دەرفەتێکی باش و
ئارەزوو ویستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور و
ڕێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت. لە کۆبوونەوەکەدا کە لە کەشێکی دۆستانەدا
بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەر کرا لەوانە، گرنگیی ئامادەکردنی هەردوو
پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ و یاسای نەوت و گاز، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی
شنگال وەکوو خۆی و دەرچوونی هێز و میلیشیا چەکدارەکان و ئاساییکردنەوە و
ئاوەدانکردنەوی ناوچەکە، قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعس بەپێی
دەستوور، بەتایبەتی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و
هەروەها پەرەپێدانی هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لەپێناو پاراستنی
ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
name,bnarqaranijalal
til,07507126564
job,social researcher
location,iraq,kurdstan,hawler
Comments
Post a Comment