چەکی کیمیایی

چەکی کیمیایی چەکی کیمیایی یەکێکە لە چەکە کۆمەڵکوژەکان، بەکاردەھێنرێت بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵی مرۆڤ، ئەم چەکە کاریگەریی کوشندەی ھەیە لەسەر سەرجەم بوونەوەرە زیندووەکانی سەر زەوی و ژینگەش بۆ ماوەیەکی درێژ تێک دەدات و پیسی دەکات. ئەم چەکە بۆ یەکەم جار لە 22ی نیسانی ساڵی 1915 و لە میانی جەنگی یەکەمی جیهانی لە شەڕی "ئیبەر"ی دووەم لە بەلجیکا لە لایەن سوپای ئەڵمانیا بەکارھات کە بە درێژایی جەنگەکە بەردەوامی هەبوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 1.2 ملیۆن کەس بوونە قوربانی. لە تەمووزی 1925 کۆنگرەی جنێف ئەنجام درا و تێیدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بەکتریۆلۆجی لە بەکارهێنانی لە جەنگەکاندا قەدەغە کرا. گەلی کوردستان و خاکی کوردستان قوربانییەکی گەورەی ئەم چەکە قەدەغەکراوەیە، ئەو کاتەی ڕژێمی بەعس بە ئامانجی کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد و سڕینەوەی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان بێگوێدانە هیچ پەیماننامە و ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی، لە ماوە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەیان جار هێرشی بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجام دا، یەکێک لەو شوێنانە شاری هەڵەبجە بوو، کە بەهۆی هێرشی کیمیاییەوە لە ماوەیەکی کورتدا 5 هەزار هاونیشتمانیی سڤیل شەهید بوون و دەیان هەزار هاونیشتمانی دیکەش بریندار بوون و ساڵانە بەهۆی سەختی برین و کاریگەرییەکانی ئەو چەکەوە شەهید دەبن. name,bnarqarani jala til,07507126564 job,socialreseacher gmail,bnarqarani2@gmail.com

Comments

Popular posts from this blog