ھۆکارەکانی بەردەوامی بەرزبونەوەی به‌های دۆلار ئاشکرا ده‌كرێت
شاره‌زایه‌كی ئابوری له‌باره‌ی هۆکارەکانی بەردەوامی بەرزی به‌های دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕه‌كاندا، رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كان هاوردەکردنه لە ئێرانەوە به‌ه‌های 20 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا و پاره‌كه‌ش لە ڕێگەی بازاڕەوە دابینده‌كرێت.
نەبیل جبار ئەلتەمیمی، شاره‌زایه‌كی كاروباری ئابوری به "بغداد الیوم" راگه‌یاند، "پێوەرەکانی فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار له‌لایه‌ن بانکی ناوەندی عێراقه‌وه باشن، بەتایبەتی سەبارەت بە حەواڵە و قەرز، به‌ڵام حەواڵەكردن به‌ڕێگه‌ی قاچاغ هێشتا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕد.هەندێک لە بازرگانان خاوەنی بزنسی بچوک هێشتا لە دەرەوەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گواستنەوەکانیان جێبەجێ دەکەن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەندێک لە بازرگانان خاوەنی بزنسی بچوک هێشتا لە دەرەوەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گواستنەوەکانیان جێبەجێ دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە لە ڕێگەیەوە مامه‌ڵه بكه‌ن، بۆیه به‌های دۆلار له بازاڕه‌كاندا جێگیرنیه".
هه‌ندێك لە بازرگانان لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕەشەوە پێداویستی خۆیان بۆ دۆلار پڕده‌كه‌نه‌وه
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابوری باس له‌وه‌ده‌كات، هه‌ندێك له بازرگانان لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕەشەوە پێداویستی خۆیان بۆ دۆلار پڕده‌كه‌نه‌وه، بەهۆی کەمی پارەی کاشی دۆلار لە بازاڕدا، مامەڵەکردن سنوردارە، بۆیە بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕی ناوخۆییدا هەیە.
هاوردەکردنی كاڵا لە ئێرانەوە دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هاوردەکردنی كاڵا لە ئێرانەوە دەگاتە 20 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا، ئەم بڕە پارەیە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییه‌وه دابینناكرێت به‌ڵكو له بازاڕی ره‌شدا ده‌كڕدرێت، کە ئەمەش هۆکاری مانەوەی گرانی نرخی دۆلار لە بازاڕی ناوخۆیی عێراقدا".
له مانگی 11ی ساڵی رابردوه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه
له‌مانگی 11ی ساڵی رابردوه‌وه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی چه‌ند رێگه‌یه‌كی بۆ سنورداركردنی حه‌واڵه‌كردنی پاره بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گرته‌به‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌های 100 دۆلاری له 146 هه‌زاره‌وه بۆ 130 هه‌زار دابه‌زاند، به‌ڵام هێشتا نرخی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كاندا 20 هه‌زار دیناره.

Comments
Post a Comment