Posts

Showing posts from March, 2023

پەیامی پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان

Image

چەکی کیمیایی

Image
چەکی کیمیایی چەکی کیمیایی یەکێکە لە چەکە کۆمەڵکوژەکان، بەکاردەھێنرێت بۆ لەناوبردنی بەکۆمەڵی مرۆڤ، ئەم چەکە کاریگەریی کوشندەی ھەیە لەسەر سەرجەم بوونەوەرە زیندووەکانی سەر زەوی و ژینگەش بۆ ماوەیەکی درێژ تێک دەدات و پیسی دەکات. ئەم چەکە بۆ یەکەم جار لە 22ی نیسانی ساڵی 1915 و لە میانی جەنگی یەکەمی جیهانی لە شەڕی "ئیبەر"ی دووەم لە بەلجیکا لە لایەن سوپای ئەڵمانیا بەکارھات کە بە درێژایی جەنگەکە بەردەوامی هەبوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 1.2 ملیۆن کەس بوونە قوربانی. لە تەمووزی 1925 کۆنگرەی جنێف ئەنجام درا و تێیدا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بەکتریۆلۆجی لە بەکارهێنانی لە جەنگەکاندا قەدەغە کرا. گەلی کوردستان و خاکی کوردستان قوربانییەکی گەورەی ئەم چەکە قەدەغەکراوەیە، ئەو کاتەی ڕژێمی بەعس بە ئامانجی کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد و سڕینەوەی نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان بێگوێدانە هیچ پەیماننامە و ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی، لە ماوە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەیان جار هێرشی بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گوند و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجام دا، یەکێک لەو شوێنانە شاری هەڵەبجە بوو، کە بەهۆی هێرشی کیمیاییەوە...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وزیرانی فیدراڵ کۆبووەە

Image
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵەسەرۆکوەزیرانی فیدراڵ کۆبووەوە ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئاداری 2023، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کەشێکی ئەرێنی و هەوڵدانێکی جیددی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ. گوتیشی ئەگەر نیاز و ویست و ئیرادە هەبێت، دەکرێ هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن. سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ کارکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، بەتایبەتی ستایشی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی کرد کە بە هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ ئامادە کرا، هیواشی خواست ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، لە نزیکترین کاتدا پڕۆژەیاساکە وەکوو خۆی پەسەند بکات. سەرۆکی حکومەت هەروەها دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیران و کابینەی حکومەتی عێراقیش کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە، بەو هیوایەی ببێتە دەستپێکێک بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی دانیشتوو...
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار یەكێكە لە دەستكەوتە بەهادارەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە مێژوویە لەوەدایە كە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی كوردستان و پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانی، ڕژێمی ئەو كاتی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. ئەو مافانەی كە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نكۆڵی لێدەكرا و زەوتكرابوو. ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو، پێناسە و بوونی گەلی كوردستانی لەناو دەوڵەتی عێراق بردە قۆناغێكی بەرزتر و بڕوابەخۆبوونی لە ناخی تاكی كوردستانی بەهێزتر كرد. ئەگەرچی ڕژێمی عێراق پشتی كردە مافەكانی خەڵكی كوردستان و ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری پێشێل كرد بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكە...

8 مارس پیرۆزبێت

Image
ڕۆژی جیهانی ئافرە تان پیرۆز بێت ڕۆژی جیهانی ئافرە تان کە ڕۆژی 8ی مارس دیاری کراوە ئەو ڕۆژە بۆ ئافرەتان ودایکی شەهیدو خوشکان پیرۆز بێت ڕۆژی شانازی کردنە بە دەستکەوتەکانی ئافرە تان لە ڕابردوو ئێستا داکە ئافرەت شان بەشانی پیاوان کاریان کردوەو تەواو کەر بوون ل کارو بریارداندا بەشدار بون لە بەرەو پێشچونی کۆمە ڵگا و کاریگەریان لە نێوکۆمە ڵگادا ھە بوە خەباتی ئافرە تانی کوردستان لە پێناو بنیاد نان و ئەو ڕۆڵ و ئەرکە ی کە لە پێناو ئامانجی تەواوی مافی ئافرەت کە لە ڕێگەی چالاکیە کانە وە کاری بۆ دە کرێت کە بەردەوام باس لە یەکسانی خێزانە کان لە نێو کۆ مە ڵگادا دە کرێت لە پێناو داد پەروەری بەو هۆیەوە داوا دەکرێت گرنگی بە پرسی ئافرە تان بدرێت ئافرەتان رۆڵێکی کاریگەریان لە نێو کۆ مە ڵگادا ھە بوە بەرزو پیرۆز بێت یادی ئافرە تانی گوردستان bnar qarani til,9647126564 frome,iraq kurdstan ,irbeil

ڕاپەڕین و دەرئەنجامی یەکڕیزی،

Image

سەرۆک

Image
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی یادی ڕاپەڕین بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم. ڕاپەڕین لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی كوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و پلان و یەكڕیزیی لایەنەكانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان هاتە دی و سەركەوتنی بەدەست هێنا. ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی بۆ دۆست و دوژمن سەلماند كە ستەمكاری و تۆقاندن هەرگیز ناتوانێ ئیرادەی ئازادیخوازی لە ناخی گەلی كوردستان خامۆش بكات. ڕاپەڕین هەڵگری بەها و ئامانجی بەرز بوو، بۆ ئەوە بوو گەلی كوردستان ئازاد بێ و ژیانێكی سەربەرزانەی لە وڵاتی خۆیدا هەبێت. لە یادی ڕاپەڕیندا هەزاران سڵاو بۆ شەهیدانی ڕاپەڕین و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی كوردستان دەنێرین و جەختیش لەوە دەكەینەوە، قەوارەی هەرێمی كوردستان كە یەكێكە لە بەرهەمەكانی ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان، دەستكەوتێكی مێژوویی و گرانبەهای گەلی كوردستانە. ئەو دەستكەوتە دەبێ بپارێزرێ و بەهێز بك...

ھۆکارەکانی بەردەوامی بەرزبونەوەی به‌های دۆلار ئاشکرا ده‌كرێت

Image
شاره‌زایه‌كی ئابوری له‌باره‌ی هۆکارەکانی بەردەوامی بەرزی به‌های دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕه‌كاندا، رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان هاوردەکردنه‌ لە ئێرانەوە به‌ه‌های 20 ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا و پاره‌كه‌ش لە ڕێگەی بازاڕەوە دابینده‌كرێت. نەبیل جبار ئەلتەمیمی، شاره‌زایه‌كی كاروباری ئابوری به‌ "بغداد الیوم" راگه‌یاند، "پێوەرەکانی فرۆشتنی رۆژانەی دۆلار له‌لایه‌ن بانکی ناوەندی عێراقه‌وه‌ باشن، بەتایبەتی سەبارەت بە حەواڵە و قەرز، به‌ڵام حەواڵەكردن به‌ڕێگه‌ی قاچاغ هێشتا دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕد.هەندێک لە بازرگانان خاوەنی بزنسی بچوک هێشتا لە دەرەوەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گواستنەوەکانیان جێبەجێ دەکەن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هەندێک لە بازرگانان خاوەنی بزنسی بچوک هێشتا لە دەرەوەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی گواستنەوەکانیان جێبەجێ دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە لە ڕێگەیەوە مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ به‌های دۆلار له‌ بازاڕه‌كاندا جێگیرنیه‌". هه‌ندێك لە بازرگانان لە ڕێگەی گواستنەوەی ڕەشەوە پێداویستی خۆیان بۆ دۆلار پڕده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابوری باس له‌وه‌ده...